سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە دیدارەکەدا دۆخی ئەمنی عێراق و پەرەسەندنە خێرا سەربازییەکان لە ناوچەکە و ڕەنگدانەوەیان لەسەر دۆخی ناوخۆی عێراق تاوتوێ کراون.
هەروەها لە دیدارەکەدا کە ھەریەک لە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر، ھادی عامری و سەرۆکی ھاوپەیمانی ئەساسی عێراقی، موحسن مەندەلاوی و سەرۆکی ھاوپەیمانی تەسمیم، عامر فایز ئامادەی بوون و جەخت کراوە لەسەر گرنگی بەھێزکردنی سەقامگیری ناوخۆیی و پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پتەوکردنی بەرەی نیشتمانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر دۆخێکی لەناکاو کە کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەروەریی وڵات ھەبێت.
هاوکات ژمارەیەک دۆسیەی گرنگی دیکە تاوتوێ کراون لەوانە شایستە دەستوورییەکان، بەتایبەتیش دۆسیەی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
