خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی هۆکاری دادگایینەکردنی گیراوانی
لالەزار ئاشکرادەکات و دەڵێت،” لەڕێی ئاسایشی سلێمانییەوە نوسراوێکمان ئاراستەی دادگای پێداچونەوە کردوە، بەڵام نوسراوەکە
لە ئاسایش ون بوە “.

بورهان ڕشید سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی لە لێدوانێکی
رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی یاسا نابێت لەئێستادا لاهور شێخ جەنگی و
گیراوانی دیکەی لالەزار دادگایی بکرێن، چونکە ئێمە نوسراوێکمان ئاراستەی دادگای
پێداچونەوەی هەرێم کردوە، بەڵام دوای مانگێک ئاسایشی سلێمانی پێیانوتوین کە نوسراوەکە
ون بوە و ناچار نوسراوێکی دیکەمان رادەستی ئاسایش کردوە “.

ئەوەشیخستەڕوو، بەپێی یاسا، تاکو دادگای تەمیز وەڵامی نوسراوەکەی ئێمە
نەداتەوە، ناتوانرێت دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی دیکەی لالەزار
دەستپێبکات.

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشکرد،” ناکرێت
بەبێ ئاگاداری ئێمە دادگاییکردنی ئەو کەسانە ئەنجامبدرێت، ئێستاش دۆسیەکە تەنها
لەقۆناغی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکانە “.

وتیشی،” داواکارین بەزوترین کات نوسراوەکەمان ئاراستەی دادگای
پێداچونەوە بکرێت، بەڵام ئەوەی تێبینیمان کردوە پرۆسەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت
“.

لەبارەی هەوڵەکان بۆ
گواستنەوەی دۆسیەکە بۆ دادگای هەولێر، بورهان ڕشید دەڵێت، جارێ نازانرێت کە
ئایا دادگای پێداچونەوە دۆسیەکە دەگوازێتەوە بۆ دادگای هەولێر، یاخود دەینێرێتەوە
بۆ دادگای سلێمانی .

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 172 Today: 508 📊 Click Here