زوو درککردن بە نیشانەکانی شەکرە لە خوێندا لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و مەترسییەکانی ئەو نەخۆشییە دەتپارێزێت.
رۆژنامەی ئێکسپریسی بەریتانی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە دیارترین نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکر کردووە لە خوێندا، ئەوانیش:
یەکەم: بۆنی میز بەهێزە، لەگەڵ زوو میزکردن.
دووەم: بۆنی جەستە بەهێزە، بەبێ ئەنجامدانی هیچ جوڵەیەکی وەرزشی جەستە بۆنی ناخۆشی لێدێت، هەندێک جار بۆنەکە لە بۆنی سێو دەجێت، هۆکارەکەشی کۆبوونەوەی کبریتە لەجەستەدا.
سێیەم: زوو هەستکردن بە تینوێتی و زیادبوونی ئارەزووی خواردن.
چوارەم: هەستکردن بە گەرمی و مێروولەکردنی دەست و قاچەکان.
بەگوێرەی رۆژنامەکە زوو هەستکردن بە نیشانەکان و وەرگرتنی چارەسەری پێشوەختە یارمەتیدەر دەبێت، لە توشنەبوون بە نەخۆشی شەکرە، چونکە لە هەندێک حاڵەتدا هۆکار دەبێت بۆ لەکارکەوتنی ئەندامەکانی هەناو.