نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی عێراقەوە قسە دەكات و دەڵێت: بۆ سەقامگیریی ناوچەكە گرنگە. تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا هەروەها نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری سووریا و لوبنان لە هەژماری خۆی لە پێگەی ئێكس نووسیویەتی: پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كە درێژە بە ڕێبازی هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دراوسێكانی و ڕۆژئاوا دەدات، هەنگاوێكی گرنگ و بنەڕەتییە بۆ سەقامگیریی و گەشانەوەی هەرێمی و ناوچەكە. ەكەی تۆم باراك دوای ئەوە دێت، سبەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق لەناو پەرلەمان بەڕێوە دەچێت، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكانیش ڕایانگەیاندووە “نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا”یان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق كاندید كردووە.
