خوێندراوەتەوە: (5.8K)

-

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی ئابی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ زافه‌ر سراكايا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيا و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان و هاريكاريى هاوبهشيان له بواره جياكاندا كرده‌وه كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات”.

نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، “هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دراوسێيهكى گرنگ له توركيا ده‌ڕوانێت كه به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و درێژخايه‌ن كۆياندهكاتهوه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى ئه‌ردۆغان و ئاك پارتى له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى”.

لاى خۆيه‌وه سراكايا وێڕاى نيشاندانى خواستى به‌رده‌وامى توركيا بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، ستايشى په‌يوه‌ندى و دۆستايهتيى نێچيرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ توركيا و ڕۆڵى ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه كرد.

پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 30 Today: 1,888 📊 Click Here