ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق بە ى ڕاگەیاند: ئەگەر هەرێم و بەغداد پابەندی ڕێككەوتنەكەیان بن، ڕێككەوتنەكەکە درێژ دەكرێتەوە مووچە مسۆگەر دەبێت. د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاند: ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەبێتە بنەمایەك بۆ ڕێككەوتنی بەردەوام و كۆنكرێتی و بەو شێوەیە مووچە مسۆگەر دەبێت. ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی نوێنەران جەختى لەوە کردەوە، ئەگەر هەردوو حكومەت پابەندی ڕێككەوتنەكە بن، ئەوا ئەم ڕێككەوتنە ماوەكەی درێژ دەكرێتەوە و پرسی داهاتی نانەوتیش نابێتە بەربەستێكی جددی لە هاتنی مووچە.