خوێندراوەتەوە: (1.4K)

نەوەی نوێ لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت،وێڕای دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان و ئەو هەموو فشارەی دەسەڵات و دژایەتیی ولێدان لە نەوەی نوێ وەک ئۆپۆزسیۆنێکی ئازا و خاوەن هەڵوێست کە ئامادە نەبووە بچێتە ژێر ڕکێف و سێبەری دەسەڵاتەوە. لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ دەنگ و متمانەی هاوڵاتیانی بەڕێز و هەموو خۆبەخشانی نەوەی نوێ دووپات دەکەینەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دڵنیابن هەرچەند کورسییمان هەبێت و لەهەرکوێیەک بین، ئەوە لەگەڵ خەڵک و لەبەرەی خەڵکدا دەبین و کاری جدیی بۆ چارەسەرکردنی کيشەکانیان دەکەین”.

بەناوی خوای گەورە

هاونیشتیمانیانی بەڕێز

وێڕای دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان و ئەو هەموو فشارەی دەسەڵات و دژایەتیی ولێدان لە نەوەی نوێ وەک ئۆپۆزسیۆنێکی ئازا و خاوەن هەڵوێست کە ئامادە نەبووە بچێتە ژێر ڕکێف و سێبەری دەسەڵاتەوە. لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ دەنگ و متمانەی هاوڵاتیانی بەڕێز و هەموو خۆبەخشانی نەوەی نوێ دووپات دەکەینەوە و دڵنیابن هەرچەند کورسییمان هەبێت و لەهەرکوێیەک بین، ئەوە لەگەڵ خەڵک و لەبەرەی خەڵکدا دەبین و کاری جدیی بۆ چارەسەرکردنی کيشەکانیان دەکەین و هەرگیز پشت لە هاوڵاتیان ناکەین و متمانەیان لە دەست نادەین. هەروەک چۆن پیرۆزبایی لە هێزە براوەکان دەکەین و هیوا دەخوازین لەگەڵ ئێش و زامەکانی خەڵکدا بن.

ئەگەرچی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەئاست چاوەڕوانیی ئێمەدا نەبوو، هاوکات لەم هەڵبژاردنەدا هەردوو حیزبی دەسەڵات بە پلانێکی ڕێکەوتن لەسەرکراو لە نێوان هەردووکیاندا، سەرۆکی جوڵانەوەکەیان دەستگیرکرد و دژایەتییەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی نەوەی نوێیانکرد وەک ئۆپۆزسیۆنێکی ئازا و خاوەن هەڵوێستی خۆی لە بەغداد و لە هەرێم. چونکە دەرکەوت دەسەڵات تەنها لەم شێوازە ئۆپۆزسیۆنبوونەی نەوەی نوێ دەترسێت . دڵنیاشین ئەگەر سەرۆکی نەوەی نوێیان دەستگیرنەکردایە ئەوە هەرگیز دەسەڵات ئەم ئەنجام و پلانەی بۆ نەدەچووەسەر.

گرنگ ئەوەیە دەمانەوێت جەخت لەوە بکەینەوە کە نەوەی نوێ لەسەر هەمان بیروڕا و پرەنسیپی کارکردنی خۆی کەدیفاعکردنە لەخەڵک بەردەوام دەبێ و تەنازول لە هیچ یەکێک لەو پرەنسیپانە ناکات کە بڕوای پێیانەو کاریان بۆ دەکات لەپێناو خۆشگوزەرانیی خەڵک و بەرگریکردن لە مافەکانیان.

سەرباری هەموو ئەوانە، هێشتا پێمانوایە هەڵبژاردن و بەشداریی زۆری هاوڵاتیانی ناڕازیی و بەشخوراو باشتریین ڕێگایە بۆ گۆڕانکاریی و درووستکردنی فشار بۆسەر دەسەڵات و باشکردنی ژیانی خەڵک.

لە کۆتاییشدا، ئێمە وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دڵنیاین کە زوڵم و زۆر بۆ هیچ هێز و کەسێک ناچێتە سەرو لەسەر کارکردنی شێلگیرانەشمان بۆ گەیشتن بە لوتکەی دەسەڵات بەردەوام دەبین.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ
١٢/١١/٢٠٢٥

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,606 📊 Click Here