خوێندراوەتەوە: (4.6K)

-

جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، نەک تەنها پشتیوانی لەهەر جۆرە خۆپیشاندانێکی چین و توێژە جیاوازەکان دەکەن، بەڵکو بەشداریش دەبن تیایدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئابی 2025، جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، “هەرچەندە ئێمە پێشتر بانگەوازمان بۆ لایەنەکانی دەرەوەی پارتیی و یەکێتیی کردبوو کە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری گەورە رایبەگەیەنین و هەموو چین و توێژەکان لە سەرانسەری کوردستان بەشداربن تیایدا، بەڵام وێڕای ئەوە ئێمە نەک تەنها پشتیوانیی لەهەر جۆرە خۆپیشاندانێکی چین و توێژە جیاوازەکان دەکەین، بەڵکو بەشداریش دەبین تیایدا و هەموو پەرلەمانتارەکانیشمان لەو خۆپیشاندانەی کە مامۆستایان و فەرمانبەران بەنیازن ئەنجامی بدەن بەشداریان دەبێت”.

بڕیارە سبەی چوارشەممە 20ی ئابی 2025، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە سلێمانی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، ئەگەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم نەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 103 Today: 2,198 📊 Click Here