له‌باره‌ی ههرهشهكهی تره‌مپه‌وه هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان، وه‌ك به‌شێك له “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی” و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، بڕوای خۆی بۆ په‌یوه‌ندیی ئه‌رێنی و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دووپات كرده‌وه. هاوپه‌یمانییه‌كه پێداگری له‌وه ده‌كات كه پێكهێنانی حكومه‌ت پرسێكی عێراقیی و نیشتمانییه و له ئیراده‌ی گه‌له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه له هه‌ڵبژاردنه ئازاده‌كاندا به‌رجه‌سته بووه، به جۆرێك كه نوێنه‌رایه‌تیی خواسته‌كانی هاووڵاتییان و خزمه‌تكردنی له پێشینه‌كانیان له بواره‌كانی ئاسایش، سه‌قامگیری، گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تگوزارییه‌كان مسۆگه‌ر بكات. هه‌روه‌ها جه‌خت له پێویستی به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه، به ئاڕاسته‌ی گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی گشتگیر، كه ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بكات، له كاتێكدا بۆ داهاتووی عێراق و ناوچه‌كه گرنگه. هاوپه‌یمانییه‌كه بڕوای ته‌واوی خۆشی بۆ پێویستیی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌رێنی و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمان، به‌تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دووپات كرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی دوولایه‌نه بۆ سه‌روه‌ریی نیشتمانیی. له كۆتاییشدا ده‌ڵێت: گه‌لی عێراق، له سایه‌ی ئه‌و بارودۆخه نائاساییانه‌ی كه ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، چاوه‌ڕوانی حكومه‌تێكی نیشتمانیی كۆكه‌ره‌وه ده‌كات كه نوێنه‌رایه‌تیی ئیراده‌كه‌ی بكات، وه به‌ره‌و ته‌واوكارییه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌نگاو بنێت.
