خوێندراوەتەوە: (7.3K)

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پسوڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ده‌توانن تا یه‌كشه‌ممه خۆیان له پرۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی پسوڵه‌ی خۆراك تۆمار بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه “هاوڵاتییان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی بازرگانی عێڕاق واده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی پسوڵه‌ی خۆراكی درێژ نه‌كرده‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رنامه‌كه ئه‌كتیڤه ده‌توانن داغڵی سیستمه‌كه ببن”.

راشیگه‌یاندووه كه “ئه‌وانه‌ی تاوه‌كو ئه‌مڕۆ خۆیان له پرۆسه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی پسوڵه‌ی خۆراك تۆمارنه‌كردوه، به‌زوترین كات ناوی خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان تۆماربكه‌ن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 134 📊 Click Here