خوێندراوەتەوە: (34)

وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، بڕى 120 ملیار داهاتی نانەوتی بەکاش بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕەوانە كراوه.

ڕۆژی یەکشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هه‌رێم، نوسراوی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی 8ی بۆ بەغدا کرد، کە بەمشێوەیە کۆکراوەتەوە 72 ملیار دیناری لەهەولێرو دهۆک، 48 ملیار دیناریش لەسلێمانی کۆکراوەتەوە.

ئه‌مڕۆش وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایكردوه، 120 ملیار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی هەشت بەشێوەی کاش خرایەسەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

حکومەتی عێراق ڕۆژی دوشەممە دەستی بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی خۆی کرد، ئەمڕۆ سێشەممەش کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێتو چاوەڕواندەکرێت سودانی فەرمانی خەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 97 Today: 2,652 📊 Click Here