خوێندراوەتەوە: (992)

کۆمپانیای دانه‌غاز چاکسازی ساڵانەی خۆی دەکاتو بەو هۆیەوە بڕی 1600 مێگاوات کەمدەکاتو وەزارەتی کارەباى حكومه‌تى هه‌رێمیش، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوەو ده‌ڵێت:”ئەگەری کەمبونەوەی کارەبا لەماوەی ئەو سێ ڕۆژ چاکسازییەدا هەیە”.

وەزارەتی کارەبای حكومه‌تى هەرێم ڕایگەیاند، “کۆمپانیای دانه‌غاز لەڕۆژانی 20- 21- 22ی ئەم مانگەدا، دەست بەچاکسازیی ساڵانەی خۆی دەکات لەپرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز، بەهۆی ئەم چاکسازییە سێ ڕۆژەیەشهوه، بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا لەبەرهەمهێنانی غاز کەمدەبێتەوە”.

لهڕاگهیهنراوێكى وەزارەتی کارەبادا ئاماژه به‌وه‌كراوه، “ئەو کەمبونەوەیە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا، بەشێوەیەک کە زیاتر لە 1600 مێگاوات کارەبا کەمدەبێتەوە”.

ئه‌وه‌ش هاتوه، “بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵ دەبین بۆ کۆنترۆڵکردن‌و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم دۆخە لەسەر بەشداربوانی کارەبا لەهەرێمو چاوەڕێدەکرێت لەو سێ ڕۆژەدا، پێدانی کارەبا کەم ببێتەوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 390 📊 Click Here