خوێندراوەتەوە: (909)

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، دۆخەکە زۆر هەستیارە و ئەمریکا لە ئێستادا تەنیا تەماشا دەکات.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، “دۆخەکە زۆر هەستیار و سەختە، رژێمی ئێستا هەمان لۆژیکی رژێمی پێشووی هەیە و دەڵێت: خۆتان رادەست بکەن”.

ئیلهام ئەحمەد وتی، “سوپای سووریا زیاتر لە 40 هەزار چەکداری لە ناوچەکانی مەسکەنە و دێر حافیر کۆکردووەتەوە، حکومەتی ئێستا سورە لەسەر بژاردەی سەربازی و سەپاندنی ئیرادەی بە چەک، ئەمەش دەبێتە هۆی پشێوی، کە تەنیا سووریا ناگرێتەوە، بەڵکو دەگاتە عێراق و تورکیا و تەواوی ناوچەکە.”

بەوتەی ئیلهام ئەحمەد، “ئێمە داوای گەرەنتییەکی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ هەر رێککەوتنێک، چونکە لە دەستووری سووریا هیچ ئاماژەیەک نییە باسی مافی کورد بکات، دیمەشق هەمان لۆژیکی رژێمی پێشووی هەیە و تەنیا دەڵێت، خۆتان رادەست بکەن.”

لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا، ئیلهام ئەحمەد وتی، “دۆستە ئەمریکییەکە تەنیا تەماشا دەکات و هەوڵێکی جیدی نەداوە بۆ راگرتنی شەڕ.”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 195 Today: 2,091 📊 Click Here