خوێندراوەتەوە: (843)

ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوەو بەرێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم ئاشكرایكرد، پاشەكشەیەكی گەورەی ئاوی بەنداوەكان هەیە.

ئەندازیار ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبارانیی ساڵی ڕابردو و دواکەوتنی باران لەم وەرزەدا، بەنداوە ستراتیژییەکانی (دوکان، دەربەندیخان و دهۆک) پاشەکشەیان کردوە.

ئەوەشی ڕونكردەوە، ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەگشتی لە نێوان 25٪ بۆ 30٪ـدایەو دەڵێت، ڕاستە لەهەریەک لەبەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان نزیکەی ملیارێک مەتر سێجا ئاو هەیە، بەڵام بەشێکی کۆگاکراوی مردوەو بۆ بەکارهێنان دەست نادات”.

ئەم بەرپرسی جەختیش دەكاتەوە، كە لە 10 ساڵی ڕابردودا، یەکەمجارە ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەو شێوەیە دابەزێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند ساڵێكە كەمبارانیەو ئەمساڵیش تائێستا بارانی پێویست نەباریوەو لەهەندێك ناوچە پەڵەی نەداوە كەئەمەش بەمەترسی بۆ زستان ناوزەنددەكرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 726 📊 Click Here