خوێندراوەتەوە: (1.5K)

بەرگریی شارستانیی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، هۆکاری بۆنە ناخۆشەکەی شەوی ڕابردوو هەبونی چەند کەندێک و پڕکردنەوەیانە بەزبڵ و پاشماوە.

بەرگری شارستانیی هەولێر، لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەپشت هەززە لەناحیەی کەسنەزان چەند کەندێک هەن، بونەتە شوێنی فڕێدانی زبڵ و پاشماوە و سوتاندنی بەشێکی پاشماوەکان، ئەوەش بۆنێکی ناخۆشی بڵاوکردوەتەوە”.

لەڕاگەیەندراوەكەی بەرگری شارستاندیا هاتوە، بەشێکی بارهەڵگرانی سوتەمەنیش لەنزیک کەندەکەوە پاشماوەی سوتەمەنییەکانیان دەڕێژن، ئەوەش هۆکارێکی دیکەی بۆنەکەی شەوی ڕابردووە”.

لەبارەی چارەسەركردنیشیەوە، دەڵێت، بۆ نەهێشتنی بۆنەکە پێویستە شارەوانیی کەندەکان پڕبکاتەوەو رێگە نەدرێت زبڵ فڕێ بدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو بۆنێکی ناخۆش لەچەند گەڕەکێکی هەولێر بڵاوبوەوە، بەتایبەت لەگەڕەکەکانی ئایندە و ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی شاری هەولێرو بەهۆیەوە چەندین خێزان ماڵەكانیان چۆڵكرد.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 1,569 📊 Click Here