كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گروپێك چه‌كدارى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا، هێرشیانكردوهتهسهر خاڵێكى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) لهگوندێكى نزیك به‌نداوى تشرین، لهوهڵامیشدا هه‌سه‌ده لێیان هاتوهتهدهستو سه‌ربارى كوژرانى چه‌كدارێكى گروپه‌كه، هاوكات به‌توندیش ڕوبه‌ڕویان بوهتهوهو چه‌كداره‌كانیش هه‌ڵاتون.
ڕاگهیهنراوێكى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرایده‌كات، سه‌ربارى ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریاوه، به‌ڵام گروپێك چه‌كدارى حکومەتی سوریا، هێرشیانکردەسەر لادێکانی بەنداوی تشرین.
هه‌سه‌ده ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “هێزەکانمان لەچوارچێوەی بەرگریی ڕەوا وەڵامی هێرشەکهیاندایەوەو به‌هۆیه‌وه چه‌كدارێكى سه‌ر به‌حكومه‌تى سوریا کوژراوەو چەکدارێکی دیکەش برینداربوە، ته‌رمى كوژراوه‌كه‌ش له‌مه‌یدانى شه‌ڕ به‌جێماوه”.
هه‌سه‌ده وردهكاریى ئه‌و په‌لاماره‌ى چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌حكومه‌تى شه‌رع-ى ئاشكراكردوهو ده‌ڵێت، “گروپێک لەچەکدارانی حکومەتی دیمەشق هەوڵیاندا دزە بکەنە ناو یەکێک لەپێگەکانی هێزەکانمان لەلادێکانی بەنداوی تشرین، كاتێك ئاشكرابون، بهنارنجۆکی دەستی هێرشیانكردوهتهسهر شەڕڤانانمان”.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌سه‌ده ئاشكرایكردوه، “هێزەکانمان به‌توندى له‌و گروپه‌ى حكومه‌تى سوریا هاتونه‌ته دهستو وه‌ڵامێكى توندیان داونه‌ته‌وه‌و هێرشه‌كه‌یان پێچه‌وانه كردوه‌ته‌وه، لەئەنجامیشدا یەکێک لەچهكدارهكان كوژراوه‌و یه‌كێكى دیكه‌ش به‌بریندارى هه‌ڵاتوه، به‌ڵام ته‌رمى كوژراوه‌كه له‌مه‌یدانى شه‌ڕ به‌جێماوه‌و لاى شه‌ڕڤانانى ئێمه‌یه”.
هه‌سه‌ده جهختیكردوهتهوه، “هێزەکانمان بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکەو پوچەڵکردنەوەی هەوڵی دزەکردن، مافی بەرگری ڕەوای خۆیان بەکارهێنا، هاوکات خۆڕاگریی خۆیان لەپاراستنی گەلەکەمان‌و سەقامگیریی ناوچەکە دوپاتکردەوە”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
