خوێندراوەتەوە: (42)

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: شەوی رابردوو گرووپە لە یاسا دەرچووەکانى عێراق هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەیەکى نەوت لە پارێزگای دهۆك و لەئەنجامدا بەرهەمهێنان ڕاگیراوە. ڕاشیگەیاندووە، هێرشکە بۆ سەر كێڵگەی نەوتی HKN لە سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆك ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە زیان بەر کێڵگەکە کەوتووە و بووەتە هۆى ئەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لە کێڵگەکە بوەستێت.

سامانە سروشتییەکانى هەرێم داواش لەحكومەتی فیدراڵی عێراق دەكات ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی هەرێمی كوردستان و ژێرخانی ئابووری و كەرتی نەوت و غاز بكات. ماوەى حەوت ڕۆژە هێرش بۆ سەر ئێران لەلایەن قەوارەى زایۆنى و ئەمریکاوە دەستیپێکردووە و هەرێمى کوردستانیش بەدەر نەبووە لە بەرکەوتنى پریشکى ئەو جەنگە و تائێستا دەیان مووشەک و درۆن ئاڕاستەى پارێزگاکانى هەرێم بە تایبەت هەولێر کراوە و زۆرینەیان بەرپەرچدراونەتەوە و پوچەڵکراونەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 1,292 📊 Click Here