خوێندراوەتەوە: (1.1K)

لەدوای ڕاگرتنی بەرنامەی تاوتوێ لەكەناڵی ئێن ئاڕتی، جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەو كارانە سورتریان دەكات لەسەر ڕێگەی حەق و بەرگریكردن لەخەڵك.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 7، لەکاتێکدا بڕیاربوو لەکەناڵی ئێن ئاڕتی، بەرنامە و پەیامی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان، شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە پەخشبکرێت. بەڵام وەک پیشەی هەمیشەی خۆی دەسەڵاتە ئیکسپایەر و لەرزۆک و تۆقیوەکەی پارتیی و یەکێتیی هێزی ئەمنیی ناردەسەر کەناڵەکە و ترسنۆکانە ڕێگریی کرد پەیام و قسەکانی بۆ هاوڵاتیانی ئازیز پەخشبکرێت.

دەشڵێن، ئەم دەسەڵاتە ترسنۆک و لەرزۆکە تەبیعەتی شەمشەمەکوێرەی هەیەو فێری هەڵکوتانەسەری شەوانەیە و دڵنیایە لەوەی کاک شاسوار زۆر لەجاران ئازاترو ئازادتر و بەئیرادەتر پەیامەکانی دەنێرێت بۆ خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان.

جەختیش دەكەنەوە، ئەمە ئەو درۆ گەورەیەی دەسەڵاتە کە پارتیی و یەکێتیی ناویان لێناوە «ئازادیی» کە لەڕاستییدا ئەوەی باوەڕ بێت بە ئازادیی نیانە جا چ ئازادیی سیاسیی بێت یان میدیایی.

دوپاتیشی دەكەنەوە، ئەم كارانەی دەسەڵات نەوەی نوێ هەزار هێندە سورتر دەکات لەسەر ڕێگای حەق و بەرگرییکردن لەخەڵک.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 187 Today: 884 📊 Click Here