خوێندراوەتەوە: (1.3K)

هێزە بەرەنگارییخوازەكانی فەڵەستین هەر سەرپەرشتییەكی بیانی لەسەر كەرتی غەززە ڕەت دەكەنەوە. لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا، هەر یەك لە بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی و بەرەی میللی ڕزگاریی فەڵەستین كە سێ هێزی بەرەنگارییخوازی فەڵەستینن ڕۆڵی نێوەندگیرەكانی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاگربەست بەرز نرخاند و ڕێككەوتنەكەیشیان بە شكستێكی سیاسی و ئەمنی لە پلانەكانی داگیركەر بۆ ئاوارەكردنی فەڵەستینییەكان ناوزەد كرد. ئەو سێ هێزە فەڵەستینییە سوپاسی جووڵانەوە نێودەوڵەتییەكان بۆ هاوسۆزی لەگەڵ گەلەكەیان كرد و ئاماژەیان بەوەیش كردووە “ئازادكردنی سەدان زیندانیی ژن و پیاوی فەڵەستینی ڕەنگدانەوەی خۆڕاگری و یەكگرتووی هەڵوێستمانە”. داوایشیان لە وڵاتانی نێوەندگیر و واشنتۆن كرد گرەنتی پابەندی قەوارەی زایۆنی بە ڕێككەوتنەكەوە بكەن و ئامادەیی خۆیشان بۆ سوودوەگرتن لە بەشداری وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانەوەی غەززە نیشان دا. هەروەها سێ لایەنە فەڵەستنییەكە لە ڕاگەیەنراوەكەدا “هەر سەرپەرشتیكردنێكی بیانی بۆ كەرتی غەززە ڕەت دەكەنەوە و ڕایانگەیاند: دیارییكردنی شێوەی بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە كارێكی نێوخۆیی فەڵەستینییە و پێكهاتە نیشتمیانییەكان بەشێوەیەكی هاوبەش دیاری دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 92 📊 Click Here