خوێندراوەتەوە: (1.6K)

بەدران چیا كورد هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی
باكورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایدەگەیەنێت، چەکدارانی شەرع پابەندی ئاگربەستە کاتییەکەی
هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە نەبونە، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی دەستوەردانەکانی لەسوریا رابگرێت.

بەدران چیا كورد لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەدەکات،” هێزەکانی شەرع
بەردەوامن لە کۆکردنەوەی هێز و گەمارۆدانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە،
بەوەش پابەندی رێککەوتنەکەی دوێنێی نێوان نێوان هەسەدە و دیمەشق نەبوە “.

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی باكورو ڕۆژهەڵاتی
سوریا باسی لەوەشکردوە، ئەو چەکدارانەی لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، پابەندی
بڕیارەکانی حکومەتی کاتی سوریا نابن، بەڵکو ئەجێندای دەرەکی جێبەجێ دەکەن کە
پێچەوانەی بەرژەوەندی نیشتیمانی سوریایە.

هاوکات، بەدران چیا كورد داوا لە نێوەندگیرانی نێودەوڵەتی و ناوچەکە دەکات
فشار بخەنەسەر ئەنقەرە، بۆ ئەوەی دەستوەردانەکانی لەسوریا رابگرێت، هەروەها داوا
لەو لایەنانە دەکات رۆڵیان هەبێ لە هێورکردنەوەی دۆخەکە.

بەرپرسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەشی وت،” بەرژەوەندی نیشتیمانی
سوریا لەوەدایە کە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی راستەوخۆ لەنێوان سوریاییەکان هەبێت،
دور لە دەستوەردانە دەرەکییەکان.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 228 Today: 1,761 📊 Click Here