خوێندراوەتەوە: (716)

ناوەندی راگەیاندنی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری
سەر بە حکومەتی دیمەشق کە هەوڵیاندا دزە بکەنە ناو گەڕەکی شێخ مەقسود، دوای روبەڕوبونەوەی
هێزەکانی ئاسایش تێکشکان و دەستیان بە کشانەوە کرد.

ناوەندی راگەیاندنی
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” ئەو
چەکدرانەی بە پاڵپشتی تانک و چەکی قورسەوە هەوڵیاندا دزە بکەنە ناو گەڕەکی شێخ
مەقسود، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە گورزی کوشندەیان لێدرا، بەناچاری
کشانەوە و بەرەکانی پێشەوەیان چۆڵکرد “.

ئەوەشیخستەڕوو، سەرباری
شکستی هەوڵەکانیان، هێشتا بە بەردەوام ناوچەکانی نیشتەجێبونی هاوڵاتییان لە
گەڕەکەکە تۆپباران دەکەن، کە ئەوەش پێشهاتێکی مەترسیدارە و ژیانی خەڵکی سڤیل دەخاتە
مەترسییەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 104 📊 Click Here