خوێندراوەتەوە: (7)

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات بكوژی كاندیدەكەی بەغداد دەستگیر كراوە. مەحموود مەشهەدانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەكان كەسێكیان دەستگیر كردووە كە تۆمەتبارە بە كوشتنی سەفا مەشهەدانی، كاندیدی پەرلەمان لە بەغداد. هەروەها میدیا عێراقیەكان بڵاویان كردەوە، لێكۆڵینەوەكان لەبارەی ڕووداوەكەوە دەستیان پێ كردووە و چاوەڕێ دەكرێت ئەمشەو یان سبەی ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی سەفا مەشهەدانی ڕابگەیەنرێت. سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداد و كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو لەسەر لیستی هاوپەیمانیی سیادەی سوننەكان، هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بۆمبێكی چێنراوە لە بەغداد تیرۆر كرا. لایەنگرانی ئەو كاندیدە باس لەوە دەكەن ، مەشهەدانی بەهۆی ئەوەوە تیرۆر كراوە كە ڕەخنەی لە كردەكانی حەشدی شەعبی گرتووە و لە دوایین دیداری تەلەفزیۆنیدا هێرشی كردووەتە سەر گرووپە چەكدارەكانی شیعە بەهۆی ئەوەی ڕێگە نادەن خەڵكی ناوچەی “جەرفول سەخر” بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 1,296 📊 Click Here