خوێندراوەتەوە: (90)

بڕیار بوو کاژێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ناڕازی، مامۆستایان و فەرمانبەران لە شاری سلێمانی خۆپێشاندانێک دژی دواکەوتنی مووچە و خراپیی دۆخی دارایی ئەنجام بدەن، بەڵام هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوشاردا بڵاوەیان پێ کرا و رێگرییان لە بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکە کرد.

لە چوارچێوەی رێکارە ئەمنییەکاندا، ژمارەیەک سیاسەتمەدار، رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی دەستگیر کران، کە بەشێکیان دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئازاد کران.

عومەر گوڵپی، چالاکوانی مەدەنی و پەرلەمانتار کوردستان بۆ چەند کاژێرێک دەستبەسەر کرا و دواتر ئازاد کرا، براگەیاند، براکەی “عوسمان گوڵپی” و، هاوڕێکانی دوو رۆژە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کراون و بە خانەوادەکەیان گوتراوە تاوەکو رۆژی یەکشەممە چاوەڕوانی ئازادبوونی نەکەن.

عومەر گوڵپی گوتیشی: “تاوانی براکەم و هاوڕێکانی ئەوە بووە کە بەنیاز بوون خۆپێشاندان بکەن.”

لەلایەکی دیکەوە، عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان و بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست و ژمارەیەک لە سەرکردایەتیی ئەو رەوتە کە پشتگیریی خۆپێشاندانەکەیان دەکرد، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا بوون و دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,231 📊 Click Here