هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) بڵاوی کردەوە، هاوپەیمانان لەڕۆژئاوای کوردستاندا خۆیان بەهێزتر دەکەن و هێزی سەربازیی زیادەیان گەیاندۆتە حەسەكەو دێرەزور زیاتر لەپانزە بارهەڵگر و زرێپۆش بون و چونەتە ناو بنکە سەربازییەکەیان.
هەسەدە لەڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت،” هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزی سەربازیی زیادەیان گەیاندە بنکەکەیان لەشاری شەدادی ڕۆژئاوای کوردستان لەنزیک حەسەکە.
سەرچاوەیەکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات( هەسەدە )لەدێرەزوور پشتڕاستیكردەوە، “هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزی سەربازیی زیاتریان هێناوەتەوە بنکەی شەدادی، کە زیاتر لەپانزە بارهەڵگر و زرێپۆش بون و چونەتە ناو بنکە سەربازییەکەیان”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی هاوپەیمانان لەحەسەکە، ئۆپەراسیۆنێکیان لەسەر ڕێگای خورافی کە هەردوو شاری دێرەزور و حەسەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەنجامدا.
ڕونیشی کردەوە، “فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوان لەئاسماندا پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکەیان کردوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
