وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لەبارەی هۆكاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەوە هاتەدەنگ و دەڵێت،” بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکی و بۆ ماوەیەک بوە، ئێستا کێشەکان چارەسەر کراون”.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوەمتی هەرێم، لەڕونكردنەوەیەكدا دەڵێت،” بەهۆی دروستبوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لەبەندەری جەیهانی توركی، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكە ڕاوەستا.”
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، “لەكاتی ئێستادا ئەم كێشانە بەتەواویی چارەسەر كراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دوبارە دەستیپێكردەوەو بەردەوامە.”
ئەمە لەكاتێكدایە، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی پشتڕاستكردەوەو ئاشكرایكرد، لەكاتژمێری پێنجی ئێوارەی ڕۆژی دی مانگەوە هەناردەكردنی نەوت بەهۆی پڕبونی عەمبارەكانەوە ڕاگیراوە.
ڕۆژی 25ی مانگی ئەیلول، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و كۆمپانیا نەوتییەكان رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان ڕاگەیاند.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
