خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێشتا كێشەی داهاتی ناوخۆ لەگەڵ عێراق چارەسەر نەكراوە و بۆ ئەو مەبەستە نامەیەكیان بۆ بەغداد ناردووە و داوایان كردووە ڕێككەوتنێكی دیكە لەبارەی داهاتەكانەوە بكەن هاوشێوەی ڕێككەوتنی نەوت. ئومێد سەباح ڕاشیگەیاند: هەرێم ئامادەیە پشكی خەزێنەی فیدڕاڵی بۆ مانگی 8 و 9 بدات بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی ئەو دوو مانگەی نەداوە بە پاساوی ئەوەی هەرێم داهاتی ناوخۆی نەداوە. ئومێد سەباح ڕاشیگەیاند: بڕیارەكانی ئەنجوومەنی دەوڵەت پابەندكەر نین بۆ هەرێمی كوردستان، و ئەو ڕاڤەیەی لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە كردوویانە پێچەوانەی یاسا و دەستوورە بۆیە داوامان كردووە عێراق پێیەوە پابەند نەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 136 📊 Click Here