دوای ئەوەی
لەزاری سەرچاوەیەکییەوە هەواڵی دەستبەکاربونی سیپان حەمۆی وەک یاریدەدەری
وەزیری بەرگری سوریا بڵاوکردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەفەرمی هەواڵەکەی
بڵاوکردەوە.
ناوەندی راگەیاندنی
هێزەكانی سوریای دیموكرات لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سیپان حەمۆ بە فەرمی وەک
یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵات لە سوپای سوریا دەستبەکاربوو “.
ئەوەشیخستەڕوو،
ئەم هەنگاوە جەخت لەسەر پابەندبونی هەموو لایەنەکانی سوریا دەکاتەوە بۆ پشتیوانیکردن
لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
لەڕاگەیەنراوەکەدا
ئەوەش هاتوە،” ئەم بڕیارە لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی مەرجەکانی رێککەوتنی ٢٩ی
كانونی دووەمدایەو رەنگدانەوەی هەوڵە هاوبەشەکانە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان
و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسانکاری بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی بەردەوام، لە
هەمان کاتدا دەستەبەرکردنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەموو سورییەکان و بەهێزکردنی
هاوکارییە نیشتمانییەکان لەسەر ئاستی باڵای فەرماندەیی سەربازی “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
