ئەمڕۆ ساڵڕۆژی ئازادکردنی شاری ڕەققەی سوریایە لەژێر دەستی داعش لەلایەن شەڕڤانانەوەو هەسەدەش دوپاتیكردەوە، ڕێگە بەگەڕانەوەی هیچ جۆرە تیرۆرێک نادەن و سازش لەسەر خوێنی شەهیدانی ئازادیی ناکەن.
هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە- پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند،” شەڕڤانانی نێر‌و مێ و تەواوی پێکهاتەکان پێکەوە پایتەختی خەلافەتێکی مەترسیدارو تاریکپەرستیان لەناوبرد و سەرکەوتنێکی مێژوییان تۆمارکرد.
هەسەدە دەشلێت، ڕەققە سەردەمێک پایتەختی تیرۆر بوو، بەڵام ئێستا هێمای ڕزگاریی و پێکەوژیانە و خواست و نەبەزیی گەلانی ناوچەکەیە، سەرکەوتنەکە بەخوێنی شەهیدان نوسراو پیرۆزکراوەو بەو جۆرە دەمێنێتەوە.
هەسەدە لەڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، شکۆی مرۆڤ لەسەرو هەموو شتێکەوەیە و ناهێڵن دوژمنانی ئازادیی یاریی بەچارەنوسی گەل بکەن، بەهیچ جۆرێک ڕێگە بەگەڕانەوەی تیرۆر نادەن لەژێر هەر ناو بەرگێکدا بێت، هیچ کاتیش سازش لەسەر خوێنی شەهیدان و ئامانجەکان ناکەن.
ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەم هەشت ساڵ بەسەر ئازادکردنی شاری ڕەققەی سوریایە پایتەختی خەلافەتەکەی داعشە، لەسەر دەستی شەڕڤانان لەڕۆژئاوای کوردستان.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.