مەسعود بارزانی ڕایگەیاند،
پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم هەموو نەرمییەکی بەرامبەر یەکێتی
نواند، بەلام یەکێتیی ویستی کات بکوژێت تا دەگاتە هەڵبژاردنی پەرلەمان،
دەشڵێت،” ئەو هەلومەرجەی پێش هەڵبژاردن هەبوو، دوای هەڵبژاردن نامێنیت
“.
مەسعود بارزانى،
سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەهەڵمەتى بانگەشەى حیزبەکەى لە هەولێر ئاماژەی
بەوەکرد،” سەرباری ئەوەی دەزانین کە ئەم هەلبژاردن گۆڕانکاریى لە ژمارەى
کورسى لایەنەکان ناکات، بەڵام لەبەر دوو هۆکار بەشداری لە پرۆسەکە دەکەین “.
لەبارەی هۆکاری
بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە، مەسعود بارزانی دەڵێت، یەکەمیان داواکارى زۆرى دۆستەکانیان
بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکە و دووەمیان بۆ دەرخستنى سەنگى حیزبەکەى لە هەلبژاردنەکەدا.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتیش، مەسعود بارزانی باسی لەوەکرد،” پارتی هەموو نەرمییەکی نواند، بەڵام بەداخەوە یەکێتیی ویستی کات بکوژێت تا دەگاتە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوکات بیر لەوە بکەنەوە بێنە ناو حکوومەت، بەڵام ئەو هەلومەرجەی پێش هەڵبژارردن هەبوو، دوای هەڵبژاردن نامێنیت “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
