خوێندراوەتەوە: (1.6K)


ڕۆیتەرز بەپشتبەستن بەچەند سەرچاوەیەکی فەرمی عێراقی ڕایگەیاند، هەر دوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ نزیکن لەڕێککەوتنی تەواوەتی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری دوو سەرچاوەی بڵاوی کردوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی سەرەتایی لەسەر پلانێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی داوەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانی نەوتیش کە لەکوردستان کار دەکەن، بەشێوەیەکی کاتی ڕازی بوون.

هەروەها بەرپرسێک لەکۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت لەهەرێمی کوردستان بەئاژانسەکەی وتوە، “گفتوگۆکان چڕتر بوونەتەوە و ئێمە لە ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی لەهەموو کات نزیکترین، چونکە هەموو لایەنەکان نەرمی دەنوێنن.”

ڕۆیتەرز ئەوەشی خستوتەڕوو، بەپێی پلانی سەرەتایی، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بەگەیاندنی لانیکەم 230 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە سۆمۆ، لە کاتێکدا 50 هەزار بەرمیلی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی دەهێڵێتەوە، هەروەها بۆ هەر بەرمیلێک کە دەفرۆشرێت، 16 دۆلار دەخرێتە سەر هەژمارێکی ئەمانەت و بەشێوەیەکی ڕێژەیی بەسەر بەرهەمهێنەراندا دابەش دەکرێت. داهاتی ماوەش بۆ سۆمۆ دەگەڕێتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 1,037 📊 Click Here