پەرلەمانتارێکی دەم
پارتی ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند
رۆژ یان تەنانەت چەند کاتژمێری داهاتودا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.
جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) ئاماژەی
بەوەکرد،” چەند ئاماژەیەکی ئەرێنی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ جێبەجێکردنی
بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەن و پێشبینی
دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژ یان چەند کاتژمێری داهاتودا ئازاد بکرێت “.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممەی رابردوو دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی
مەهەپە لەبارەی ئەگەری ئازادکردنی دەمیرتاشەوە وتی “خێری تێدا دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا باسی
لەوەکرد،” ئەم وڵاتە وڵاتی دادوەرییە، دادگا هەر بڕیارێک بدات، ئێمە پابەندی
دەبین.”
هەر لەوبارەیەوە،
دوێنێ پێنجشەممە، عەبدولقادر سەلڤی رۆژنامەنوسی دیاری تورکیا لە رۆژنامەیەکی تورکیا
بڵاویکردوەتەوە، رۆژانی کەم ماون بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەرۆککۆمار
ئەردۆغان لەو گفتوگۆیانەی پێش کۆبونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان کراون، بە
گەرمی باسی پرسی دەمیرتاشی کردوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
