سەرۆككۆماری عێراق رۆژی 29 كانوونی یەكەمی 2025ی وەك وادەی ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاریی كرد.
لە مەرسوومێكدا د.عەبدولــلەتیف ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كردووە بۆ ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنەكە لە 29 كانوونی یەكەمی 2025، بە جۆرێك لە لایەن بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەكەوە سەرۆكایەتی بكرێت. ڕاشیگەیاندووە: ئەم مەرسوومە لە ڕۆژی دەرچوونی و دوای بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەڕمی (وەقائیعی عێراقی)، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. ڕۆژی 14ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی عێراقی پەسەند كرد و دواتر ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی كۆماری كرد.
