خوێندراوەتەوە: (4.3K)

-

ئەمڕۆ شەممە 23ی ئابی 2025، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ میدیای یەکێتی راگەیاند، “لاهور شێخ جەنگی لای ئاسایشە و لە دەزگای ئاسایش زیندانیکراوە”.

وتەبێژی دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەدا، “پێشتر لاهور شێخ جەنگی بە رێگەی مەدەنی داوای لێکرا بێتە بەردەم دادگا، بەڵام رەتیکردەوە”.

لەبارەی پۆڵاد شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی خالی عەقید سەلام وتی، “پۆڵاد شخ جەنگی تەندروستی باشە و دوای جهێشتنی نەخۆشخانە دەبرێتە زیندان، هەروەها رێبواری حامی حاجی غالی لە دەزگای ئاسایش زیندانیکراوە”.

وتیشی، “19 بۆ 20 کەس لە رووداوەکەی لالەزار برینداربوون و زۆربەیان چارەسەریان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، تەنها دوو کەسیان لە نەخۆشخانە ماون”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “یەکەمجار چەکدارانی لالەزار تەقەیانکرد و کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانیان کوشت و چەند کارمەندێکی دیکەشیان بریندارکرد”، راشیگەیاند. “لە رووداوەکەی لالەزاردا 150 چەکدار دەستگیرکراون”.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم روونیشیکردەوە، “تەنها زیانی مادی بەر هاوڵاتییانی مەدەنی کەوتووە و ئەویش بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 127 Today: 1,386 📊 Click Here