وەزیری ناوخۆی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان په‌یامێك بهكۆمارى ئیسلامى ئێران دهگهیهنێتو دڵنیاییان پێده‌دات، ڕێگه‌ى بهجوڵهى هیچ هێزو گروپێكى چه‌كدار لهسنورهكانى هه‌رێمه‌وه دژى ئێران ناده‌ن، ده‌شڵێت، “ناهێڵین دژبەرانی ئێران، خاکی هەرێمى كوردستان بەکاربهێنن”.
وهفدێكى شاندێکی باڵای عێراق بەسەرۆکایەتی قاسم ئهعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كه ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمیش ئه‌ندامه تێیدا، چونه كۆمارى ئیسلامى ئێران‌و ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار‌و به‌رپرسانى باڵاى سیاسیى‌و ئه‌منیى‌و سه‌ربازیى ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ سەردار سەید عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، موسەوی وتویهتى، “جەخت لەبرایەتی قووڵی نێوان عێراقى‌و ئێرانیه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر ئه‌و برایهتیهشه نیگەرانییەكى زۆر گه‌وره‌ى بۆ ئه‌مریكیه‌كان دروستكردوه”.
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەئاماژە بەپلانێكى ئەمریکییەکان بۆ داگیرکردنی عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، “ئەگەر هێرشەکانی ئەمدواییەی ئیسرائیل‌و ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕوینەدابا، ڕەنگە نیازی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی بۆشایی ئاسمانی عێراق بۆ هەمولایەک دیار نەبوە”.
لاى خۆیشیه‌وه قاسم ئەعرەجی باسى لهوهكردوه، پەیوەندی تایبەتو قووڵ لەنێوان هەردوو نەتەوەی ئێران‌و عێراقدا هەیەو هیچ کەس ناتوانێت زیانیان پێبگەیەنێت.
ئه‌وه‌شى وتوه، “لەشەڕی 12 ڕۆژەی ئێران‌و ئیسرائیل کە تێیدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی‌و زانا‌و خەڵکی بێ‌تاوان شەهیدبون، بەپێچەوانەی ئەوەی دوژمن چاوەڕێی دەکرد، گەلی ئێران بەهاودەنگیو یەکگرتویی شانبەشانی هێزە چەکدارەکان ڕاوەستانهوه”.
ئه‌عره‌جى جهختیكردوهتهوه، لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری سەربازیی، سیاسیی‌و ئابوریی بۆ پاراستنی ئاسایشی زیاتر لەناوچەکەدا، ڕاشیگه‌یاندوه، “جەخت لەهەڵوێستی حکومەتی عێراق‌و حکومەتی هەرێم ده‌كه‌ینه‌وه لەسەر گرنگی ئاسایشی ئێران، ئێمە پابەندین بەجێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنیمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوكات ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین، هیچ وڵاتێک بۆی نییە یەکپارچەیی خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ مامەڵەکردن دژی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت ئێران”.
لاى خۆیشیه‌وه ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەکۆبونەوەکەدا په‌یامى حكومه‌تى به‌ئێران گه‌یاندوه‌و جەختی لەئیرادەی حکومەت بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان هه‌ردوو وڵات لەنێویاندا چەکداماڵینی گروپە چەکدارەکانی دژبه‌رى ئێران كه له‌هه‌رێم نیشته‌جێن كردوه‌ته‌وه.
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتویهتى، “دڵنیابن له‌وه‌ى، خاکی ناوچەکەو به‌تایبه‌ت هه‌رێمى كوردستان، نابێتە سەرچاوەی کردەوە دژ بەکۆماری ئیسلامی ئێران‌و پابه‌ندین به‌هه‌موو ئه‌و ڕێكهوتنانهى له‌نێوانماندا هه‌یه”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.