هەسەدە ڕایگەیاند وەك ئاماژەیەك بۆ نیازپاكی ژمارەیەك لەدەستگیركراوەكانی هێزەكانی حكومەتی سوریاین ڕادەست كردۆتەوە.
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند ژمارەیەک لەدەستگیرکراوانی هێزەکانی حکومەتیان ڕادەستکردوەتەوەو ئەمەش “وەک ئاماژەیەک بۆ نیازپاکی”.
لەبەیاننامەكەدا، هێزەکانی (هەسەدە) ڕایگەیاند، لیژنەیەکی سەربازی هێزەکانیان پێشوازییان لەشاندێکی حکومەتی سوریا کردوە لەشاری تەبقە کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریادایە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، لەکۆبونەوەکەدا باس لەئەو گرژییانەی لەدەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لەحەلەب ڕودەدەن و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ئاشتیانەیان بەشێوەیەک کە گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری دانیشتوان بکات و ڕێگری لەهەر جۆرە پەرەسەندنێکی مەیدانی بکات.
هەسەدە ئاماژەی بەوەدا کە “ژمارەیەک دەستگیرکراوی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیان ڕادەستکردوە، کە لەم ماوەیەی دواییدا لەشوێنی جیاواز دەستگیرکراون”.
هەسەدە “پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بەپەسەندکردنی چارەسەری ئاشتیانەو پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەهەموو بوارەکاندا دوپاتکردەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.