خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وهفدێكى ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستان به‌ئامانجى دیدار‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى لوبنان، گه‌یشته به‌یروتى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته، په‌یامنێرى لهڕۆژئاواى كوردستان زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.

كهنداڵ جودى په‌یامنێرى لهڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، لەچوارچێوەی سەردانێکی فەرمیداو بەئامانجی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومەتی لوبنان‌و تاووتوێکردنی فایلە هاوبەشەکان، وهفدێكى ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار لهئیدارهى خۆسه‌ر بهكهنداڵى وتوه، “وه‌فده‌كه لەم سەردانەیدا بۆ به‌یروت چەندین بابەت تاووتوێده‌كات، وەک ڕێگه‌کانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانو هاوکاریی لەبوارەکانی مرۆیی‌و ئەمنیی، هەروەها دۆخی پەنابەرانی سوری لەلوبنان، پێویستی دۆزینەوەی میکانیزمی کاری هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیانو سەقامگیرییان لەناوچەکە، هەروەها دۆسبهى بنەماڵەی هاوڵاتیانی لوبنانیی له‌ناو داعش كه ئێستا به‌شێكى زۆرى خێزانه‌كان له‌كه‌مپى هۆلن”.

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه عەبدولسەلام ئەحمەد نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلوبنان بهى وت، “وه‌فده‌كه ئێستا لەبەیروتەو ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵاى لوبنان كۆبونه‌وه‌ى گرنگیان ده‌بێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 1,531 📊 Click Here