وه‌فدێكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كۆبوونه‌وه و پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقیان تاوتوێكرد. حزبی ده‌عوه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی حزبه‌كه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس به‌یاتی سه‌ردانی هه‌رێمی كردووه و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كۆبوونه‌ته‌وه. ئەوەش ڕاگەیەندراوە، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌ی شایسته ده‌ستورییه‌كان كراوه و گفتوگۆش كراوه له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه بتوانێت خواسته‌كانی هاوڵاتیان به‌دی بهێنێت و سه‌قامگیری پڕۆسه‌ی سیاسی له وڵات به هێز بكات. هەر لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت له پێویستی په‌له‌كردن له به‌دیهێنانی شایستە ده‌ستورییه‌كان كراوه‌ته‌وه به‌پێی چوارچێوه‌ی ده‌ستوری و یاساییه‌كان.
