خوێندراوەتەوە: (49)

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێم، رێکارەکانی خوێندنی بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت، لەسبەی دوشەممەوە خوێندن لەهەموو زانکۆو پەیمانگەکان دەستپێدەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، بڕیاردراوە لەڕۆژی دوشەممە 30-03-2026ـەوە، پڕۆسەی خوێندن لەسەرجەم زانکۆو پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان بەشێوەی ئۆنلاین دەستپێبکاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کۆلێژە پزیشکییەکان جگە لەوانە تیۆرییەکان کە بەئۆنلاین وەریدەگرن، دەتوانن بۆ وانە پراکتیکییەکانیان بچنەوە ناو نەخۆشخانەکان و بەردەوامی بەخوێندن بدەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاندوە، کە دەبێت وانە ئۆنلاینەکان لەکاتی دەوامی فەرمیدا بن و نابێت بخرێنە شەوان. سەبارەت بەتاقیکردنەوەکانیش، داوا لەزانکۆکان کراوە خشتەیەکی گونجاو دابنێن کەڕەچاوی هاتووچۆی قوتابیانی دەرەوەی شار بکات و قەرەباڵغی لەناو کەمپەس و بەشە ناوخۆییەکاندا دروست نەبێت.

لەبارەی خولەکانی پێداگۆجی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، لەگەڵ سەنتەرەکانی زمان بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبن. گفتوگۆی نامەکانی ماستەرو دکتۆراش تەنیا بەئامادەبونی لیژنەو توێژەر دەبێت و رێگە بەئامادەبونی میوان نادرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئایتی لەزانکۆکان ڕاسپاردوە، کە بەردەوام بن لەچارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکان و هاوکاریی قوتابیان بکەن بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندن بەبێ ئاستەنگ بەڕێوەبچێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 2,591 📊 Click Here