وەزارەتی دارایی و ئابوری
هەرێم ڕونکردنەوەیەک لەبارەی بەبانکیکردنی موچە دەدات و دەڵێت،” ئاگادارییەکی
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سەر بەوەزارەتمان خوێندنەوەی نادروست و نابەرپرسیارانەی
بۆ کراوە “.
وەزارتی دارایی و ئابوری لەڕونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردوە،”
لە هیچ وڵاتێکدا دوو جۆر شێوازی دابەشکردنی موچە نییە، لەلایەک بەکاش و لەلایەک بەسیستەمی
بانکی، لە ئێستاشدا لەهەرێمی کوردستان بەڕێکكەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی
فیدراڵ موچە بە سیستەمی دیجیتاڵی خەرج دەکرێت، واتە دابەشکردنی موچە بەکاش نامێنێت
“.
ئەوەشیخستەڕوو،” دوپاتی دەکەینەوە لەدوای سەری ساڵ
موچە تەنها لە ڕێی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە خەرج دەکرێت و هەر کەسێک بەشدار نەبێت لە
پڕۆژەی هەژماری من موچە وەرناگرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت “.
هاوکات، وەزارەتی دارایی هەرێم رونکردنەوە لەبارەی چەند
خاڵێک دەدات، کە بریتین لەمانە:
1- لەئەنجامی ڕێکكەوتنی
سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ لە نێوان شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی
فیدراڵ بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عێراق
و خاتوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق کۆتایی ساڵی 2025ی دیاریکرد بۆ
ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەن هەژماری بانکی
تایبەت بە خۆیان، بەپێچەوانەوە لە ساڵی نوێدا موچەیان بۆ خەرج ناکرێت.
2- بە پێی بڕیاری
ژمارە ( 550 ) ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق خاڵی سێیەمی بڕگەی سێیەم کە لە ڕۆژی ( 17 ی تەموزی 2025 ) دەرچوە و
تیایدا لیژنەی هاوبەشی پێکهاتووی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی
کوردستانی پابەند کردوە کە لە ماوەی سێ مانگدا پڕۆسەی بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران
و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو بکەن، بەپێی سەرجەم ڕێکەوتن و بڕیارەکانی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کۆتایی ئەمساڵ دوا مۆڵەتە بۆ
کردنەوەی هەژماری بانکی بۆسەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
