خوێندراوەتەوە: (1.5K)

وزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، تەمویلی موچەی مانگی
کانونی دوەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی و
ئابوری لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،” دوانیوەڕۆی ڕۆژی
سێشەممە ڕێکەوتی 10 ی شوباتی 2026 بڕی 931 ملیار و 257 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی کانونی دوەمی
فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی
و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق “.

ئەوەشیخستەڕوو، لەچوارچێوەی ئەو
سیاسەتەی ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی فیدراڵ لە دژی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات و
ئەو کێشەو گیرو گرفت و بیانوانەی مانگانە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بۆ موچەی
هەرێمی کوردستان دروستی دەکات، بۆ موچەی مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ بڕی 36 ملیارو 306 ملیۆن و 864 هەزار دیناری لەکۆی تەمویلی موچە نەناردوە.

وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکرد، ئەو پارەیەی نەنێردراوە بریتییە
لەشایستەی چەند مانگی ڕابردوی زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی کە
لەساڵی ڕابردودا خانەنشین کراون و دوای پەسەندکردن و تەواوکردنی دۆسیەکانیان لە مانگی
کانونی دوەم داخڵی لیستی موچە کراونەتەوە.

رونیشیکردەوە، واتە ئەو خانەنشینانەی کە لەمانگی یەک داخڵی
لیستی موچە کرابونەوەو پێویست بوو چەند موچەیەک پێکەوە وەرگرن، لەبەغداوە تەنها یەک
موچەیان بۆ هاتوە کە موچەی مانگی یەکی ئەمساڵە، لەو بارەیەوە تیمەکانمان لەسەر هێڵن
و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەپەیوەندی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەو خەرجکردنەوەی
ئەو شایستانە لە نزیکترین کاتدا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,787 📊 Click Here