خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەڕاگەيەندراوێكدا لەبارەی گرژییەكانی نێوان دانیشتوانی لاجان و كۆمپانیای لاناز ڕایگەیاند، لەلایەن چەند دەستێکی دەرەکی و بەفیتی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆیی، هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدرێت و دەڵێت، ڕێگە نادەین سود لەنیازپاکیی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان وەربگێرێت و چیتر رێگە بەكاری تێكدەرانە نادرێت.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ماوەیەکە لەلایەن چەند دەستێکی دەرەکی و بەفیتی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆیی، هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدرێت”.

دەشڵێت، نوێترین هەوڵی تێکدەرانە بە بەئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستی پێکرد کە مەبەست لێی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بوە. دوا ئەوەش حکومەتی هەرێمی کوردستان سوتەمەنیی شلی وەک جێگرەوەی غاز بۆ دابین کردنی کارەبا بەکارهێنا”.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، بەهاندانی ناوخۆیی و دەرەکی، کۆمەڵە کەسێکی ئاژاوەگێڕ ڕێگای تانکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی و هاوڵاتیانیان لەسنوری گوێڕ گرت و تەقەیان بەسەر خەڵک و ڕێبوارانی ئەو رێگایەدا کرد.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش باسكراوە، كەلەئەنجامی تەقەی ئەو کەسانەدا هاوڵاتییەک بوە قوربانی و گیانی لەدەستداو ژمارەیەک کەسی تریش بریندار بون.

وەزارەتی ناوخۆ جەختیش دەكاتەوە، چیتر ڕێگە نادەین سود لەنیازپاکیی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان وەربگێرێت و سنورێک بۆ ئەو کارە تێکدەرانە دادەندرێت و دەشڵێت، بۆ راگرتنی ئەو جۆرە ئاژاوەگێڕییانە، ب پێی یاسا بەرکارەکان لەهەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ کەسانی ئاژاوەگێڕ دەکرێت و کەس لەسەروی یاسا نیە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 98 Today: 1,617 📊 Click Here