وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەبارەی ئەو گەنجانەی کە لەوڵاتی لیبیا گیریان خواردوە دڵنیایی دەدات بەکەسوکارەکەیان و دەڵێت، لەلایەن تیمێكی تایبەتەوە بەدواداچون بۆ كەیسەكەیان دەكرێت و لەماوەی هەفتەیەكدا دەگەیەنرێنەوە هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بەهێنانەوەی ئەو گەنجانەی لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە، خانەوادەی ئەو کەسانە دڵنیادەکەینەوە کە هەر لەسەرەتای بارودۆخەکەوە تیمێکی تایبەت لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، ڕاسپێردراون بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ڕزگارکردنیان لە وڵاتی لیبیا و گەیاندنەوەیان بەسەلامەتی بۆ هەرێمی کوردستان”.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دڵنیایی دەدات لەماوەی هەفتەیەکدا رێکارە پێویستەکان تەواودەبن و ئەو گەنجانە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.