وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانسی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به لێخۆشبوو‌ن له كرێی خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ خوێندكارانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه،” له‌پێناو به‌شداریكردن و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵی ئازیز و دهوروبهریداو بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی قوتابیان و خوێندكاره‌كانیان له‌م كاره‌ساته سروشتیه‌دا، به‌ئیمزای د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاردرا به، لێخۆشبون له پاره‌ی كرێی خوێندنی قوتابی/ خوێندكارانی دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری كه به پارالێل یان خوێندنی ئێواران وه‌رگیراون له خوێندنی به‌رایی (دبلۆم و به‌كالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر، دكتۆرا)، له سه‌رجه‌م زانكۆكان بۆ بڕی ماوه‌ی كرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026)”.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه” پێویسته خوێندكاران به دیكۆمێنتی یاسایی بیسه‌لمێنن كه دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵن یان ئه‌و شوێنانه‌ی كه زیانیان به‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری لێخۆشبون له كرێی خوێندن بیانگرێته‌وه”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
