خوێندراوەتەوە: (89)

وەفدێكی باڵای عیراق لە هەرێمی كوردستانە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

وەفدێكی باڵای وەزارەتی نەوتی عیراق كە پێكهاتوون لە راوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی و كۆمپانیای سۆمۆ و وەفدێكی تەكنیكی، لە هەولێرە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تایبەتیش لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كۆببێتەوە.

کۆبوونەوەی وەفدەکە لەگەڵ هەرێم بۆ تاوتوێكردنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە دەسەڵاتی رێككەوتن بە وەفدەکە دراوە.

ئەگەر رێككەوتن بكرێت كێشەی موچە و بودجەی هەرێمی كوردستان بەرەو چارەسەر دەچێت و پێشتریش حكومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیبوو بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 134 📊 Click Here