وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبونەوە و ڕایانگەیاند، لەبارەی نەخشەڕێگای قۆناغی داهاتوو و پێکهێنانی کابینەی نوێ گفتوگۆ كراوە.
لەکۆبونەوەکەدا هەردولا باسیان لەسەر بەهێزکردنی هاوبەشی و هاریکاریی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کردەوە، بەمەبەستی خێرا جێبەجێکردنی ئەرکە سیاسییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی کارە لەپێشینەکانی ئەم قۆناغەی هەبێت.
وەفدەکەی یەکێتی پێکهاتبوو لە نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبەغداد خالید شوانی وەزیری داد‌و رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن.
هاوكات، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندوە، سودانی لەکۆبونەوەکەدا ئاماژەی بەپێویستیی بەهێزکردنی هاوبەشی و هاوکاریی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کردوە، بەئامانجی پەلەکردن لەتەواوکردنی شایستەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی قۆناغەکەی هەبێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەیانزەی یانزە هەڵبژادرنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەكانیش گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دستیپێكردوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
