بافڵ تاڵەبانی
ڕایدەگەیەنێت، ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌نفالی بارزانییه‌كان سواری ده‌بابه‌ی سه‌دام بون،
حهدیان نیه باسی كوردایه‌تی بكه‌ن، دەشڵێت،” له بیرتانه كه وتیان ئێمه
و سه‌دام چیتر دوژمن نین؟”.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەهەڵمەتی بانگەشەی حزبەکەی لەسلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی دوای ئەنفالی
بارزانییەكان، سواری دەبابەی سەدام بون بۆ خوێنی كورد، ئەوان ئێوە رزگار دەكەن؟
بافڵ تاڵەبانی
وتی،” دوای 31ی ئاب وتیان ئێمەو سەددام دوژمنی یەك نین، ئەوە ئیشارەتی
خیانەتە “.
ئەوەشیخستەڕوو،” ئەوانەی تیجارەتی
نەوتیان ئەكرد لەگەڵ داعش، ئەوانەی چاویان داخست كە خوشك و برا ئێزیدییەكانمان جینۆساید
كرا، ئەوانەی ئەو هەموو رەئیس عەشیرەتەیان كوشت، ئەوانەی ئەو هەموو عەشیرەتەیان مەجبور
كرد ببن بە جاش، ئەوانەی كە دەوڵەمەندبوون و بە خوێن و نەوتی ئێوە دەوڵەمەند بوون
و غەبغەبەیان بۆ دروست بوو، ئەوانە باسی كوردایەتی بۆ ئێمە ئەكەن”؟
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
