خوێندراوەتەوە: (42)

هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “دروشمی کوتلەکان بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق ناکۆک‌و دژ بەیەکن”، ده‌شڵێت، “ئایا بەڕێزان، بەمشێوەیە دەوڵەتێکی مەدەنی، دیموکراتی‌و دەستوریی دروستدەکرێت؟”.

هۆشیار زێباری لهپۆستێكدا لهئێكسى خۆى نوسیویهتى، “دروشمی کوتلەکانی هەڵبژاردن سه‌رجه‌میان ناکۆک‌و دژ بەیەکن”.

زێباری دەڵێت:”دروشمی کوتلەکانی هەڵبژاردنی پارت‌و کوتلە ڕکابەرەکان دژبەیەکن، بۆ نمونە دروشمەکانی (مەیهێڵن لەدەست بچێت) واتە حوکمڕانییەتی شیعەو (عێراقێکی بەهێز) واتە ڕەنگە گروپێکی چەکدارت لەدەرەوەی دەوڵەت هەبێت‌و (ئێمە ئوممەت بوین‌و هێشتا ماوین) واتە یەک نەتەوەی عەرەبی سوننی”.

لەکۆتایی نوسینەکەیدا زێباری پرسیاری کردوە، “ئایا بەڕێزان، بەمشێوەیە دەوڵەتێکی مەدەنی، دیموکراتی‌و دەستوریی دروستدەکرێت؟”.

دروشمی هەڵبژاردنی (مەیهێڵن لەدەستبچێت) لەلایەن تەیاری حیکمە بەسەرۆکایەتیی عەممار حەکیم بڵاوکراوەتەوە، لەکاتێکدا دروشمی عێراقێکی بەهێز هی سەرۆکی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق-ى قەیس خەزعەلییەو پارتی تەقەدوم بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، دروشمی (ئێمە ئوممەتێک بوین‌و هێشتا ماوین‌و دەمێنینەوە) وەک دروشمێک بۆ بەشداریی لەهەڵبژاردنی 2025 بڵاوکردەوە”.

بڕیارە هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق لە 11ی تشرینی دوەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت‌و هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بەفەرمی لە 3ی تشرینی یەکەمی ئەم مانگە دەستیان پێکردوەو تا 8ی تشرینی دوەمی داهاتوو بەردەوامدەبن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 3,062 📊 Click Here