خوێندراوەتەوە: (1.3K)

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان پەیکەرێک بۆ سیناتۆری ئەمەریکایی لیندزی گراهام دروستبکەن وەک دەربڕینی سوپاسگوزاری بەرامبەر بە پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەو سیناتۆرە لە مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند”بەڕێز لیندزی گراهام دۆستی گەلی کوردستانە و خۆشماندەوێت”.

دەشڵێت، کە لەگەڵ بەپرسانی تری ئیدارەی پایتەختی هەرێمی کوردستاندا گفتوگۆی کردووە لەسەر چۆنییەتی ڕێزلێنان لە هەڵوێستەکانی. پێشنیارکراوە یان شەقامێک لە هەولێر بە ناوی “لیندزی گراهام” بکرێت یاخود پەیکەرێک دابنرێت.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند، “بەڕێز سیناتۆر لینزی گراهام لەو ماوەیە بە شێوەیەکی زۆر زۆر ورد و وردبینانە پشتیوانی لە گەلی ئێمە کرد، بەتایبەت لە پڕۆژە بڕیاری پاراستنی گەلی کوردستان کە لای ئێمە کارێکی زۆر گرنگە. لەو ڕوانگەیەوە، کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیر و ئەدیب و نووسەر و شاعیر و هونەرمەندانی شارەکەمان نامەیەکیان بۆمان ناردووە و پێشنیاری ئەوەیان کردووە پەیکەرێک بۆ لیندزی گراهام دروستبکەین و ئێمەش بە خۆشحاڵییەوە وەکو پارێزگای هەولێر پێشنیارەکەمان پێ پەسندە و ڕێکارە یاساییەکان دەگرینە بەر.”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 140 Today: 2,702 📊 Click Here