وەزارەتی پلاندانانی هه‌رێم دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا حكومه‌تی عێراق شایسته‌ی دارایی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كان و بژمێرهكانی پڕۆسەی سەرژمێری عێراق خەرجدەکات.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی هەرێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، رێكاره كارگێڕی و داراییه‌كان ته‌واو كراون و له‌مڕۆوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاماری پارێزگاكان هه‌ڵده‌ستن به رێكخستنی كاره‌كانیان بۆ دابه‌شكردنی شایسته دارایی تایبەت بە بەڕێوەبەرەکان و بژمێرەکان له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێشتا زیاتر له ١٣ ملیار دینار ماوه بنێردرێت بۆ هه‌رێم، تایبه‌ت به‌و خه‌رجییانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی ئامار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به ده‌سته له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٢٠ـی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی لەعێراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و هەتا ٢٢ـی تشرینی دوەم بەردەوام بوو.
