خوێندراوەتەوە: (938)

پاش پەیوەندییە تەلەفونییەكەی ترەمپ و پووتین، سەرۆكی ئۆكرانیا گەیشتە واشنتۆن و بڕیارە گەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی كۆببێتەوە. دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترەمپ و فلادیمێر پووتین پەیوەندییەکی تەلەفوونیان پێكەوە ئەنجامدا و چۆنییەتی نزیكبوونەوە لە كۆتایی جەنگی ئۆكرانیایان تاوتوێ كرد، ڤلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆككۆماری ئۆكرانیا بەسەردانێك گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا و بڕیارە ئەمڕۆیش لە كۆشكی سپی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی وڵاتەكە ئەنجام بدات و تاوتوێی ئەو دەرئەنجامانە بكەن، كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بەدەست هاتوون. پێشتری زیلینكسی لە تویتێكیدا ئاماژەی بەوە كردبوو، كە خۆی بۆ دیدارەكەی لەگەڵ ترەمپ ئامادە كردووە و تەواواوی وردەكارییە ئابووری و سەربازییەكان لەبەرچاو گیراون، وتیشی ئەوە ئەمریكایە كە دەتوانێت كاریگەری جیهانی بەكاربهێنێت، ئەوە دەكرێت شەڕەكە لە كۆتایی نزیك بكاتەوە. بەپێی ئەوەی كە ترەمپ باسی كردووە پەیوەندییەكەی لەگەڵ پووتین زۆر بەرهەمدار بووە و بڕیاریشە كۆبوونەوەی ڕووبەڕوو لە بۆداپێستی پایتەختی هەنگاریا لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 3,172 📊 Click Here